سەردێر

شەپۆلێكی باران و بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
شارەزایەكی بواری كەشناسی زانیاری دەربارەی ھاتنی شەپۆلێكی باران و بەفر بارین و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بڵاودەكاتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆتایی ئەم ھەفتەیەدا ٢-١٢-٢٠٢١ كە دەكاتە سەرەتای مانگی ئایندە پێشبینی ئەكەین شەپۆلێكی بارانبارین و سارد و سەرما ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو شەپۆلە خۆی لە چالاكبوونی خێرایی با و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادا ئەبینێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی نەخشەكانی كەشوهەوا، شەپۆلەكە بارینی بارانی لێدەكەوێتەوە و لەناوچە شاخاوییەكانیشدا كاریگەری دەگۆرێت بۆ بەفر بارین.