سەردێر

ڤاكسینێكی تایبەت بە منداڵان گەیشتە عێراق و هەرێم

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، كە ڤاكسینێكی تایبەت بە منداڵان گەیشتۆتە كۆگاكان و دەدرێتە هەموو پارێزگاكان یە هەرێمی كوردستانیشەوە.

ڤاكسینی كوتانی منداڵان لە سێ‌ جۆری ڤاكسینی تێكەڵاو پێكهاتووە، كە تایبەتە بە پەتای منداڵان لە (كۆكەی كەڵەشێری و گەزاز و هەناسەتوندی).

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕی یەك ملیۆن پێكوتەی ڤاكسینی سیانی تایبەت بە منداڵان گەیشتووە، كە تایبەتە بە (گەزاز و كۆكەی كەڵەشێری و هەناسەتوندی).

ڕاشیگەیاندووە، كۆمپانیای گشتی بەبازاڕكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی ئەمڕۆ ئەو بڕە پێكوتەیەی وەرگرتووە، كە بە ڤاكسینی سیانی ناسراوە و گوازراوەتەوە بۆ گەنجینەكان تاوەكو دابەشی سەر دامەزراوە تەندروستییەكان بكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشكنینەكان و بەپێی پێویستی پارێزگاكان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت بە شارەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە.