سەردێر

وردەكاری هەوڵی تیرۆركردنی كازمی ئاشكرادەكرێت

خەڵك-
ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەولێكی تیرۆركردنی مستەفا كازمی ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، تەواوی بەڵگە و زانیارییەكان بڵاودەكەینەوە.

موشریق عەباس، ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەندین بەڵگە و زانیاری لەبارەی هەوڵێكی شكستخواردووی تیرۆركردنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران بڵاودەكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەوڵە چەواشەكارییەكان بۆ ئێمە گرنگ نییە، هەروەك بەداخەوەین بۆ ئەوانەی دەكەونە ژێر كاریگەری ئەو هەوڵانە، ڕاستییەكان نامرن.

شەوی 7/11/2021، لە رێگەی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هێرشكرایە سەر شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغدا و ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.