سەردێر

رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان دادەمەزرێندرێت

 

خەڵك

بڕیارە سبەینێ كارەكانی كۆنفراسی یەكەمی رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان دەستپێبكات.

نیاز ئیبراهیم چالاكی سیاسیی رایگەیاند، سبەینێ ٢٧ ی مانگی نۆڤەمبەر بۆ دوو رۆژ، كارەكانی كۆنفراسی یەكەمی رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان KHRO دەستپێدەكات.

راشیگەیاند، كۆنفراسەكە كاتژمێر ٥ ی ئێوارە بە كاتی كوردستان دەستپێدەكات بە بەشداری هەرچوار پارچەی كوردستان و كوردانی تاراوگە.

رێكخراوەكە كە لالەیەن حكومەتی ئەمەریكاوە مۆڵەتی هەیە و لە كەنەداش لە پرۆسەدایە، دەبێتە چاوێكی دیكە لەسەر پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ لە هەرچوار پارچەی كوردستان كە ئێستا لە ژێر شەڕی گشتگیری هەمەلایەنە دایە، مافەكانی مرۆڤ ، بەتایبەتی مافەكانی گەنجان و سیاسەتوانان و چاڵاكوانان و ژنان و منداڵان لە ژێر مەترسی گەورەدان.