سەردێر

چوار رۆژ پشووی فەڕمی راگەیەنرا

خەڵك
ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بۆ ماوەی چوار رۆژ پڕۆسەی خوێندنی وەستاند.

ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە لە راگەیەنراویكدا، ئاشكرایكردووە ئاماژە بە ڕەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت پێدانی دەسەڵات بە ئەنجومەنی زانكۆكان بۆ راگەیاندنی راگرتنی پرۆسەی خوێندن، خوێندكاران ئاگادار دەكەینەوە كە ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بریاریدا كە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوام بوەستێنێت.

روونیشیكردەوە لە رۆژی یەكشەممە (28/11/2021) تا رۆژی چوارشەممە (1/12/2021)، دەوامی خوێندكاران لە سەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆكەیان رادەگیرێت.

ئەم بڕیارە بۆ هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی خوێندكاران و دابینكردنی پێداویستییە هەنوكەییەكانی بەشە ناوخۆییەكانە.