سەردێر

هاووڵاتییەكی كورد لە بەریتانیا كوژرا

خەڵك

هاووڵاتیەكی كوردی ناوچەی پشدەری پارێزگەی سلێمانی لە بەریتانیا لەلایەن شەش كەسەوە كوژرا.

بەپێی سەرچاوەكان، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە شەش كەس كە ئەوانیش كوردن و هاووڵاتی ناوچەی پشدەرن، هێرشدەكەنەسەر كەسێك لەنێو ماڵەكەی خۆیدا لە نۆتێنگهام و دەیكوژن.

بەپێی سەرچاوەكان ئەو گەنجەی كوژراوە تەمەنی 25 ساڵە و هاووڵاتی شارۆچكەی ژاراوەیە لە پشدەر، لەگەڵ شەش هێرشبەرەكەدا ناسیاوی هەبووە و چەند رۆژی پێشتر ناكۆكی و شەڕیان بووە.

هێزە ئاسایشییەكانی بەریتانیا ئەم شەش كەسەیان دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.