سەردێر

بە چا یان قاوە خۆت لە جەڵتە بە دوور بگرە

خەڵك

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی دەریخستووە رۆژانە خواردنەوەی كوپێك چا یان قاوە دەبێتەهۆكاری كەمكردنەوەی مەترسیی جەڵتەی مێشك بەشێوەیەكی زۆر، بەتایبەت لە هەردووكیان بخوورێتەوە.

توێژەران لە زانكۆی تیانگین لە چین كە توێژینەوەكەیان ئەنجامداوە، دەڵێن توێژینەوەكانی پێشوو ئاشكرایانكردووە كە قاوە و چا پێوەندییان هەیە بە پاراستن لە جەڵتەی مێشك.

لە توێژینەوەكەدا 360 هەزار كەس بەشداریانكردووە لە ماوەی 10 بۆ 14 ساڵدا، سەرجەم زانیارییەكان كۆكراونەوە لە بەریتانیا بەپێی كەناڵی CNN.

بەپێی ئەم توێژینەوەیە ئەو كەسانەی رۆژانە 2 بۆ 3 كوپ قاوە، یان 3 بۆ 5 كوپ چا، یان 4 بۆ 6 كوپ چا و قاوەیان پێكەوە خواردووەتەوە پارێزگارییان بۆ جەڵتە زۆر زیادیكردووە.

توێژینەوەكە دەریخستووە كە خواردنەوەی چا یان قاوە كەڵكی خۆیان هەیە رۆژانە، بەڵام باشترە رۆژانە 2 بۆ 3 كوپ قاوە یان 2 بۆ 3 كوپ چا، یان 4 بۆ 6 كوپ قاوە و چا پێكەوە بخوورێنەوە.