سەردێر

زیاتر لە 600 كۆچبەری بیلاڕووس گەڕانەوە

خەڵك-

زیاتر لە 600 كۆچبەری دیكە گەڕانەوە عێراق و هەرێمی كوردستان.

بەپێى زانیارییەكان، شەوی ڕابردوو 176 كۆچبەر لە بێلارووسەوە گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان و هاوكات بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26-11-2021، 430 كۆچبەری دیكە گەیشتنەوە هەرێمی كوردستان.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای دوو مانگ لە مانەوەیان لە سنوورەكانی بیلاڕوس و پۆڵەنداو ڕێگەنەدان بە ڕۆیشتنیان بۆ ئەوروپا، هەندێكیان ناچار بوون بگەڕێنەوە بۆ عێراق و هەرێم و هەندێكی دیكەش نایانەوێ بگەڕێنەوە سوورن لەسەر ڕۆیشتنیان بۆ ئەوروپا.