سەردێر

وێنە، دروستكردنی ڕوبەهەنار لە هەورامان

خەڵك-

ساڵانە لە وەرزی پاییز و پێگەیشتنی هەنار، دروستكردنی ڕوبەهەناریش دەستپێدەكات.

هەنار دوای لێكردنەوەی و تەكاندنی دەنكە هەنارەكان لەلایەن چەند كەسێكەوە دواتر دەكوڵێنرێت بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك تاكو ئاوی هەنارەكە بەتەواوەتی خەست دەبێتەوە، دواتر ڕوبەهەناری لێدروست دەكرێت.

ڕوبەهەنار جگە لەوەی تامێكی خۆشی هەیە و لەگەڵ زۆر خواردنی جیاواز بەكاردەهێنرێت، خواردنێكە سوودێكی زۆریشی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

ڕوبەهەنار جگە لە هەورامان لە چەندین ناوچەی دیكەی كوردستانیش دروست دەكرێت.