سەردێر

داتا سەنتەرەكانی ئاسیاسێڵ دەبنە مایەی بەرزكردنەوەی ئاستی ژێرخانی پەیوەندییەكان

خەڵك –
ئاسیاسێڵ دەگاتە قۆناغی كۆتایی بردنەوەی خەڵاتی “DCD” ی تایبەت بەدامەزراندن وگەشەپێدانی داتا سەنتەرەكان بۆساڵی2021 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا

بەغدا، 25/11/2021– كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، یەكەمین و پێشەنگی كۆمپانیاكانی مۆبایل لە عێراق، گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی “DCD” كە خەڵاتێكی گەورەی تایبەتە بە پەرەپێدانی داتا سەنتەر، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو هەوڵە زۆرانەی خستوونیەتەگەڕ بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی پەیوەندییەكان لە عێراق. ئاسیاسێڵ، كە گەورەترین كۆمپانیای پەیوەندییەكانە لە عێراق، ئێستا یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی كە لەسەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتێك كە تایبەتە بە پەرەپێدانی داتا سەنتەرەكان بۆ ساڵی 2021. پڕۆژەی داتا سەنتەرەكانی ئاسیاسێڵ لە مانگی كانونی دووەمی 2020 دەستیپێكرد، ولە ماوەیەكی كەمدا ئاسیاسێڵ توانی نەك تەنها یەك داتا سەنتەر، بەڵكو سیانزە داتا سەنتەر لە سەرتاسەری عێراقدا دابمەزرێنێت، كە چوار لەو داتا سەنتەرانە لە ئاستی پلە 3 “Tier III” دان بە پێی پەیمانگای ئەپتایمی جیهانی؛ كە لە ئێستادا بەرزترین ستاندەری داتا سەنتەرە لە جیهان، لە كاتێكدا نۆ داتا سەنتەرەكەی تر هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندان وئیشكردن تیایاندا بەردەوامە. ئامانجی دامەزراندن وپەرەپێدانی داتا سەنتەرەكان باشتركردنی كوالیتی پەیوەندییەكان “الإتصالات” وئینتەرنێتی وایەرلێسە لە عێراق. هەبوونی ئەم داتا سەنتەرانە تەكنۆلۆجیای نەوەی چوارەم “4G/4G+ LTE”ی ئاسیاسێڵ بەهێزتردەكات لە عێراقدا كە خۆی تەكنۆلۆجیایەكی پێشكەوتووە ولە ئاستێكی بەرزدایە، كە ئەمەش بوار بۆ ئاسیاسێڵ دەڕەخسێنێت زیاتر سوودمەندبێت لە پشكەكانی بازاڕ بە ڕێژەی زیاتر 50% وهەروەها خزمەتگوزارییەكانی بۆ بەشداربووانی بگەیەنێتە ئاستێكی بەرزتر. داتا سەنتەرەكانی ئاسیاسێڵ بواری ڕەخساندووە بۆ ئەوەی ڕووماڵی تۆڕی ئینتەرنێت زیاتر 99% ی ناوچەكانی عێراق بگرێتەوە ودانیشتوانی ئەو ناوچانە توانای دەستڕاگەیشتنیان هەبێت بە باشترین تۆڕی ئینتەرنێت لە عێراقدا.
دامەزراوەی “DCD” كە تایبەتە بە بەخشینی خەڵاتی پەرەپێدانی داتا سەنتەر، وە بە “خەڵاتی ئۆسكار بۆ پیشەسازی داتا سەنتەر” ناسراوە، لە ساڵی 1998ــەوە سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی ئەو بابەتانەیە “المحتوی” كە تایبەتن بە پیشەسازی داتا سەنتەر لەگەڵ ڕێكخستنی ئەو ئیڤێنتانەی كە تایبەتن بەو بوارە. ئەم دامەزراوەیە زیاتر لە 300 هەزار كارمەندی پرۆفێشناڵی چالاكی هەیە لە سەرتاسەری جیهاندا كە سەرقاڵی كاركردنن لەم بوارەدا. دامەزراوەی “DCD” دانی بە كارەكانی ئاسیاسێڵدا ناوە كە توانیویەتی ژێرخانی پەیوەندییەكانی ئەو وڵاتە، كە لە ئەنجامی شەڕ وململانێی چەندین ساڵەوە وێران بووە، بگۆڕێت بۆ ژێرخانێك كە شایستەی بردنەوەی خەڵات بێت، ئەمەش عێراق دەخاتەوە سەر نەخشەی پێشبڕكێی تەكنۆلۆجی لە ڕێگەی كارپێكردنی سیستمێكی گشتگیر بۆ دابینكردنی چارەسەری تەكنیكی وداتا سەنتەر كە بەشێوەیەكی بەردەوام لە پەرەپێداندایە تا بتوانێت بگەیەنرێتە ئاستی ستاندەرە جیهانییەكان.
بەڕێز هیشام سیبلینی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەشی تەكنۆلۆجیاو زانیاریی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە بارەی گەیشتنی ئاسیاسێڵ بە قۆناغی كۆتایی بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە وتی: “زۆر خۆشحاڵێن وشەرەفێكی گەورەیە كە گەیشتووینەتە قۆناغی كۆتایی بۆ ئەم خەڵاتە گەورەیە لە “DCD”ــەوە. ئەم خەڵاتە تەنها دەستكەوتێكی گەورە نیە بۆ ئاسیاسێڵ، ئەوەندەی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ سەرجەم عێراق. چەندین ساڵ لەمەوبەر، بیركردنەوە لە بردنەوەی خەڵاتێكی لەم جۆرە تەنها خەونێك بوو، هیچمان نەبوو بتوانین كێبڕكێی پێ بكەین، هیچمان نەبوو نمایشی بكەین؛ بەڵام ئەمڕۆ بە سەربەرزییەوە دەچینە ناو كێبڕكێ جیهانییەكانەوە”.
هەروەها بەڕێز هیشام سیبلینی وتی: “ئێمە وەكو ئاسیاسێڵ بەڵێنمان پێدان كە عێراق دەگەڕێنینەوە پێگەی شایستەی خۆی وەكو وڵاتێكی پێشەنگ لە ناوچەكەدا، وە ئاسیاسێڵیش وەكو یەكەمین وپێشەنگی كۆمپانیاكانی مۆبایل تا دێت ڕۆژ بە ڕۆژ نزیكتردەبێتەوە لە بەدیهێنانی ئەم ئامانجە. ئێمە شەو وڕۆژمان خستووەتە سەریەك بۆ پێشكەشی كردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە كۆمەڵگەی عێراقی شایستەیەتی، وخەڵكی عێراق شایستەی باشترینن.”
بڕیارە ناوی براوەكانی ئەم خەڵاتە لە مەراسیمێكی تایبەت بە بەخشینی خەڵاتەكەدا ئاشكرابكرێت كە لە ڕۆژی 8 ی كانونی یەكەمی ئەمساڵدا لە لەندەن سازدەكرێت. ئەوانەی لە كێبڕكێدان بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە لەلایەن لیژنەیەكی هەڵسانگاندنی “لجنە تحكیم” سەربەخۆوە هەڵدەبژێردرێن لە نێو سەدان كۆمپانیادا كە لە 35 وڵاتی جیاجیای جیهان ولە شەش كیشوەرەوە ناویان تۆماركردووە بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.

دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ “كۆماندەكاتەوە”، دابینكەری سڵاوەرەكی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەكانی مۆبایلو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەكانە لەعێراق، لە 1ی كانونی دووەمی2021ــەوە ژمارەی بەشدرابووانی ڕەزامەندی14.7 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ وەكو یەكەم كۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لەعێراق، وەیەكەم كۆمپانیاشە كەتۆڕەكەی هەموو بەشەكانی عێراق دابپۆشێت و خزمەتگوزای4Gبە كوالیتی یەكی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دابین بكات.‌

تۆڕی ئاسیاسێڵ زیاتر99% ی دانیشتوانی عێراق دەگرێتەوە، ئەمەش وادەكات كە تۆڕەكە یببێتە فراوانترین تۆڕی مۆبایل لەبەرامبەر دووكۆمپانیایەكەی تری مۆبایل لە عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەكات كە لەكانونی دووەمی2015 ــەوە بەباشترین دابینكەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت كە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لەعێراق دابین دەكات. لەناوەڕاستی ساڵی2021ـەوە، ئاسیاسێڵ لەلایەن “Speedchecker®” ـەوە وەكو خێراترین ئینتەرنێتی 4Gلەعێراق، و وەكو فراوانترین تۆڕی ئینتەرنێت لەلایەنOokla®ــەوە متمانەی پێبەخشراوە.

ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەكان”PJSC”، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان:
[email protected]
بۆزانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكە: www.asiacell.com