سەردێر

قائمقامێتی سەیدسادق لەبارەی بڵاوەپێكردنی هێز ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك –

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق‏ ڕایدەگەیەنێت، هاتنی و هێنانی هێـزی ئەمنی و بڵاوەپێكردنیـان لە ناو ســـەنتەری شــار و شارۆچكەكــان، بۆ گـرتن و ئـــازاردانـی هیج كــەس و لایەنێــك نیە و دەشڵێت،”تەنهـا ئامــانــج لــە پاراستنی موڵــك و ماڵــی گشتــی و ســەرجــــەم فەرمانگـــە حكـومی و خزمەتگوزارییەكانە لە دەست خەلكانی تێكـەدەر و گێرە شێوێــن”.

‏قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق‏ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هێنانی هێـزی ئەمنی و بڵاوەپێكردنیـان لە ناو ســـەنتەری شــار و شارۆچكەكــان، بۆ گـرتن و ئـــازاردانـی هیچ كــەس و لایەنێــك نیە تەنهـا ئامــانــجیان لــە پاراستنی موڵــك و ماڵــی گشتــی و ســەرجــــەم فەرمانگـــە حكـومی و خزمەتگوزارییەكانە لە دەست خەڵكانی تێكـەدەر و گێرە شێوێــن كـە هەڵدەستن بە سوتاندن و شكانــدن و لـە ناوبـــردن و تاڵانكـردنـی پێداویســت و بەڵگـــە و دۆكــۆمینتەكـانی ئــەم شــارە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم جۆرە كەس و لایەنانە، داواكاری و ناڕەزایی و نیگەرانی هاووڵاتیان و گەنجــان و خوێندكــاران بـــە لاڕێــدا دەبـــەن وكاری گێرشێوێنــی و توندو تیژی دروستدەكەن بۆ مەرامی كەسی و سیاسی حیزی خۆیان و گەنجان هاندەدەن بە ناشرینكردن و كاولكردنی ئەم شارە و ڕێگەگرتن لە گەورەبــوون و ئاوەدانكردنەوە و خزمەتكردن بە دانیشتوانەكەی.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەم سـاڵ و ساڵانــی ڕابـردوو بینیمــان جــۆن بە پیلان دانانــی پێــش وەخــتە زۆرێك لـەفەرمانگــە و شوێنە گشتیەكــانیان لە ناوبــرد هیچ كــەس و لایەنێك و كەسـایەتیـك خـۆی نەكـرد بەخاوەنی شێوانــدنی و تێكدانــی قــەزاكەمان، كە ئەم كــارە پێویستــی بە زیاتر لە (١٠)دە ســاڵ هەیــە كـــە وەك خــۆی لــێ بكــــرێتـــەوە.

‎May be an image of ‎‏‏١١‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٩‏ كەس‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏ئاگر‏‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎لە ژوورەوە‎‎ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیەھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎‏‏‏٥‏ كەس‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏ئاگر‏‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏١٠‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏٦‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎