سەردێر

دوو گەشتی تر بۆ هێنانەوەی كۆچبەرانی عیراقى لە بیلاڕوسەوە بەڕێدەخرێن

خەڵك-
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، بەڕێخستنی دوو كەشتی نائاسایی بۆ گواستنەوەی كۆچبەرانی گیرخواردووی عیراقى لەنێوان سنورەكانی بیلاڕوس و پۆڵەندا، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”وەزارەتی گواستنەوە لەڕێی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراقەوە، لە سەرلەئێواری ئەمڕۆ پێنج شەممەوە، دوو گەشتی ئاسمانى بۆ هێنانەوەی هاووڵاتیانی عیراقی كە لەسەر سنورەكانی بیلاڕوس و پۆڵەندا گیرییان خواردووە، بەڕێدەخرێن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لەسەر ڕێنماییەكانی ناسر حسێن شبلی وەزیری گواستنەوە، لە دوای دەستەبەركردنی ڕەزامەندی فەرمی لایەنە پەیوەنیدارەكان، دوو گەشتی ڕاستەوخۆ لە فڕۆكەخانەی مینسك بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ هێنانەوەی هاووڵاتیانی عیراقی بەڕێدەخرێن”.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق دەڵێت”هەموو پێداویستییەكان بۆ خزمەتكردن بە هاووڵاتیانى گیرخواردوو لە بیلاڕوس دابین دەكرێت كە بە ڕەوشێكی مرۆیی ناهەمواردا تێدەپەڕن”.