سەردێر

ڕۆژنامەی گاردیان: زۆربەی كۆچبەرە خنكاوەكان كوردن

خەڵك-
ڕ‌وژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی دەڵێت، زۆربەی ئەو كۆچبەرانەی دوێنێ‌ هەوڵیاندا لە نۆكەندی مانشی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بپەڕنەوە، كوردی عیراق و ئێرانن و ژنی دوو گیان و سێ‌ منداڵییان تێدایە.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، یەكێك لە ڕزگاربووەكان هەڵگری ڕەگەزنامەی عیراقییە و ئەوی تر سۆماڵییە، هەردووكیان لەئێستادا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كالێ‌ لە دوای هیلاكبونێكی زۆر و دابەزینی پلەی گەرمای جەستەیان، چارەسەرییان بۆ دەكرێت.

داواكاریی گشتی لە شاری لیلی فەرەنسا، تەئكیدی لەسەر گیانلەدەستدان 17 پیاو و حەوت ژن و سێ‌ مێردمنداڵ كردەوە.
جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فەرەنسا بە ڕادیۆی (ئاڕ تی ئێڵ)ی ڕاگەیاند”بەرپرسیارێتی تەواوی ڕووداوەكە دەكەوێتە ئەستۆی قاچاخچییەكان كە سەر بە

ڕێكخراوی گومالێكراوی مافیایین و لە بەلجیكا و هۆڵەندا و ئەڵمانیا و بەریتانیا چالاكییان هەیە.

میدیاكانی فەرەنسا ڕایانگەیاندبوو، بەلەمێكی لاستیك كە 29 كۆچبەری هەڵگرتبوو، لە ناوچەی ڵۆن بڵاج لە نزیك بەندەری دۆنكیرك لە باكووری فەرەنسا بەڕێكەوتبوو، كاتی نوقمبوونی بەلەمەكەش خێرایی با ئاسایی و دەریا ئارام بوو.