سەردێر

مەسرور بارزانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی خنكانی پەنابەرە كوردەكان ئاشكرادەكات

خەمباری خۆی ڕاگەیاند

خەڵك-
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند، زۆر خەمبارم بە گیان لەدەستدانی 27 پەنابەر لە كەناڵی ئینگلیزی (نێوان فەرەنسا و بەریتانیا) كە شەوی رابردوو گیانیان لەدەستداوە و پێدەچێت ژمارەیەكیان كوردبن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: “زۆر خەمبارم بە گیان لەدەستدانی 27 پەنابەر لە كەناڵی ئینگلیزی (نێوان فەرەنسا و بەریتانیا) لە شەوی رابردوو، كە پێدەچێت ژمارەیەكیان كوردبن، كار بۆ ئەوە دەكەین ناسنامەكانیان دەستنیشان بكەین،و هاوخەمی خۆشمان بۆ كەسوكارەكانیان دەردەبڕین”.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: “ئەو رووداوە مەترسی كۆچكردنی نایاسیی و ئەو قاچاخچیانەمان بیردەخاتەوە كە خەڵك بەرەو مەرگ دەبەن. پێویست هەموومان پێكەوە رێگریان لێ بكەین”.