سەردێر

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەی نیشتەجێكردنی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی 4 شەو دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەی نیشتەجێكردنی سلێمانی لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی قائیمقامیەتی چوارتای كردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی 4 شەو دادەخرێت لە كاتژمێر 8ی شەو بۆ 2ی شەو.
ئاشكرایكرد، هۆكاری داخستنەكە بەمەبەستی پاككردنەوەی كامێراكان و گڵۆپەكان كە پێویستان بە گۆڕین هەیە و هەندێك چاكسازی تر كە پێویستە بۆ تونێلەكە.