سەردێر

وەزارەتی كارەبا: كارەبای نیشتمانی كەمبووەوە

خەڵك

وەزارەتی كارەبا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند لەم ماوەیەدا، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كەم بووەتەوە و لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو بڕە بووەتە ١٦ كاتژمێر و ٢٠ خولەك، بۆیە بە پێویستی دەزانین لەو بارەیەوە ڕوونكردنەوەیەك بدەینە هاونیشتمانیانی خۆشەویست.

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان راشیگەیاند، یەكێك لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی كارەبا بۆ وێستگە ٣٠٠ مێگاواتییەكەی خەبات دەگەڕێتەوە كە لە ژێر چاككردنەوە دایە و بڕیارە لە ڕۆژی ٥/١٢/٢٠٢١ی ئەمساڵ بكەوێتەوە كار.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەبارەت بە كارەبای هاوردەكراوی پارێزگای دهۆكیش كە ١٥٠ مێگاواتە و لە وڵاتی توركیاوە دەكڕدرێت، لە لەلایەن توركیاوە ڕاگیراوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی چارەسەركردنیدایە.

ئاشكراشیكرد، وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای ئەگریكۆی گەرمیان، یەكێكی دیكەیە لە وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادكردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی كارەباكەی لە ١٦٥ مێگاواتەوە بگاتە ٢٠٠ مێگاوات و بڕیارە لە ٢٨/١١/٢٠٢١ بكەوێتە كار.