سەردێر

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو هۆشداری دەداتە پارتی و یەكێتی و گۆڕان

خەڵك

سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی هۆشداری دەداتە پارتی و یەكێتی و گۆڕان كە رەوشی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدایە.

هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی رایدەگەیەنێت كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە هەر 3 حیزبەكەی دەسەڵاتەوە سەركەوتوو نەبوون لە دەركردنی بڕیارێكی درووست بۆ چارەسەركردنی كێشەی خوێندكاران و رازیكردنیان و چارەسەركردنی بەشێكی كەمی نادادی كە هۆكاری سەرەكی تەنگەژە و مەترسییەكانی سەر هەرێمن.

ماوەی 5 رۆژە خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ داواكردنی دەرماڵە بەردەوامە و لە هێندێك توندوتیژی هەبووە، بریندار هەن، ژمارەیەك بارەگای حیزبی و حكوومی سووتێندراون.

لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا بڕیاری دابینكردنی بڕەپارەیەك بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا درا بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاران، بەڵام بڕیاری پێدان و گەڕاندنەوەی دەرماڵە پەسەند نەكرا.