سەردێر

فەڕەنسا پشتیوانی بۆ پۆڵەندا راگەیاند

خەڵك

فەڕەنسا دڵنیاییدایە پۆڵەندا لەسەر پشتیوانی یەكێتی ئەوروپا بۆ ئەو وڵاتە لە ماوەی ڕووبەڕووبوونەوەكەیدا لەگەڵ بێلاڕوس، بەڵام ئاماژەشی بەوەدا وارشۆ پێویستە ناكۆكییەكانی سەبارەت بە بەهاكان و سەروەریی یاسا لەگەڵ یەكێتیەكەدا چارەسەر بكات.

سەرۆك وەزیری پۆڵەندا ماتەیوش مۆرۆڤیەتسكی لەگەڵ سەرۆكی فەڕەنسا ئیمانوێل ماكرۆندا كۆبۆوە، ئەمەش لە هەوڵێكدا بۆ پشتیوانیكردن لە وەڵامدانەوەیەكی بەهێز بۆ وەكو ئەوەی سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا وتی ” هەوڵەكانی بێلاڕوس بۆ بەكارهێنانی كۆچبەران بۆ خستنەوەی ناسەقامگیری لە یەكێتی ئەوروپادا.”

هاوكات ماكرۆن هاوسۆزی وڵاتەكەی بۆ پۆڵەندا دووپاتكردەوە‌و، ئاماژەی بە نیگەرانییەكانیدا سەبارەت بە سەروەریی یاسا و ” داوای لە حكومەتی پۆڵەندا كرد چارەسەرێك بدۆزێتەوە كە تیایدا بەها بنچینەییەكانی یەكێتی ئەوروپا بپارێزێت.”