سەردێر

كۆرۆنا گیانی ملیۆنان كەسی دروێنە كرد

خەڵك

پەتای كۆرۆنا گیانی 5 ملیۆن و 190 هەزار كەسی لە جیهاندا دروێنەكرد لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەوە لە كۆتایی 2019 بەپێی ئامارەكانی ماڵپەڕی وورڵد میترز، ئەمە ئەو ئامارە فەڕمییانەن كە تۆماركراون جگە لە ئەوانەی تۆمارنەكراون یان پشكنینیان بۆ نەكراوە نەزاندراون.

بەپێی ئەم ئامارانە لە سەرانسەری جیهاندا تا ئێستا 259637805 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 5190579 كەسیش مردوون و 234787051 كەسیش چاكبوونەوە.

تا ئێستا ئەمریكا پێشەنگی وڵاتانی جیهانە لە كاریگەربوونی بە كۆرۆنا، بە جۆرێك 797725 كەس مردوون لە كۆی 48935289 تووشبوو.

دوای ئەمریكا هیندستان دێت كە 466584 مردنی هەیە لە كۆی 34541349 تووشبوو.

دواتر بەرازیل دێت بە بوونی 613339 مردن لە كۆی 22043112 تووشبوو.