سەردێر

زانكۆی سلێمانی پشوویەكی دیكەی ڕاگەیاند

خەڵك –
سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، سبەینێ ڕێكەوتی 25/11/2021 لەسەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی سلێمانی پشووە.

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كە سبەینێ ڕێكەوتی 25/11/2021 لەسەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی سلێمانی پشووە و بڕیارەكەش سەرجەم فەرمانبەرانی زانكۆ دەگرێتەوە .

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە 23-11-2021، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەی خۆیدا بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە پێیدراوە بەپێی ماددەی سیانزەم/ بڕگەی یەكەم/ خاڵی ٩ لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبەر پاراستنی گیانی خوێندكاران و لەسەر داواكاری بەشێك لە كەسوكاری خوێندكاران، بڕیاریدا بە وەستانی تەنها خوێندنی خوێندكاران بۆ دوو ڕۆژ ( ٢٤ و ٢٥-١١-٢٠٢١) لە سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی و گەڕانەوەی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان.