سەردێر

هاتووچۆی سۆران؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ هاووڵاتی برینداربوون

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگای كاولۆكان بۆ جوندیان ئۆتۆمبێلی جۆری كامری وەرگەڕا و شوفێرەكەو دوو سەرنیشین برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمشەو ئاگاركرانەوە لە بوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەجۆری لادان لە شەقام وەرگەران، لە رێگای كاولۆكان جوندیان نزیك پەیمانگای تەكنیكی رواندز.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئۆتۆمبێلێكە لە جۆری تۆیۆتا كامری بووە، جگە لە زیانی مادی شوفێرەكە و دوو سەرنیشین برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون .

‎May be an image of ‎‏ئۆتۆمبێل‏ و ‏‎‎road‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎‏ئۆتۆمبێل‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎