سەردێر

ئەڵمانیا: سزای زیاتر بەسەر بیلاڕوسدا دەسەپێنین

پەیوەندی بە كۆچبەرانەوە هەیە

خەڵك-
ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی ئەلًَمانیا، هەڕەشەی سەپاندنی سزانی نوێ‌ دەكات بەسەر بیلاڕوس، بە پێوەندكردنی گەیشتن بە ڕەسیدی دارایی وڵاتەكە، گەر مینسك سیاسەتەكانی نەگۆڕێت.

ماڵپەڕی “بیزنس ئینسایدەر” لە زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویكردەوە”گەر ئەلكسەندەر لۆكاشینكۆ سەرۆكی بیلاڕوس ڕێڕەوی سیاسەتی وڵاتەكەی نەگۆڕێت، هەوڵ دەدەین سزاكانی ئێستای یەكێتی ئەوروپا فراوان بكەین بۆ ڕێگرتن لە گەیشتنی بیلاڕوس بە سیستمی دەستەبەركردنی دارایی”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، خزمەتگوزاریی دەزگای حكومی سنورەكان لە ئۆكرانیا ڕایگەیاند”ئۆپەراسیۆنێكی سنوری تایبەت لەسەر سنورەكانی نێوان ئۆكرانیا و بیلاڕوس دەستیپێكردووە، لەپێناو بەرگرتن لە شەپۆلی كۆچبەران”.

تەنگژەی ئێستای كۆچبەران لە كۆتایی مانگی ئابەوە دەستیپێكرد، كاتێك ژمارەیەكی زیاتری كۆچبەران كە زۆربەيان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە ڕۆيشتوون لەسەر سنورەكانی پۆڵەندا و لاتڤیا و لیتوانیا گردبوونەتەوە، یەكێتی ئەوروپاش دەڵێت، هاتنی ئەو كۆچبەرانە بەهاندانی بیلاڕوسە، لەئێستادا نزیكەی 4 هەزار كۆچبەر یان زیاتر كە لە پیاوان و ژنان و منداڵان پێكهاتوون و بەدەست سەرماوسۆڵەوە دەناڵێنن لە سایەی نەبوونی جێ داڵدەیەكی گونجاو و دابین نەكردنی ئاو و خۆراك بۆیان، لەسەر سنورەكانی نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندان.