سەردێر

پلەكانی گەرما جارێكی دیكە بەرزدەبنەوە

خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و دەگەنە بەرزترین ئاست و تا كۆتایی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.

نائل عەلی، شارەزای كەشناسی عێراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزدەبنەوە و تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دەچێتە سەرووی ئاستی سرووشتی خۆی.

لای خۆشیەوە، محەمەدەكەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی نوێترین گۆڕانکاریەکان تاماوەیەکی زۆر پێشبینی هیچ شەپۆلێکی بارانی باش ناکرێت.

ڕاشیگەیاند، لەمانگی 12 هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوه، كە ئەگەر ئاماژەکان بەرەو باشی بڕۆن و زەریای هێمن لە چالاکی (لانینا) لاواز ببێت بەرەوو (نیوتراڵ) ئەوە ڕایدەگەیەنین، کە بەهەموو پێوەرێک لەپار باشترە و وشکەساڵیش ڕوونادات.، بەڵام ئەگەر بزانین دیاردەی لانینا بەردەوامە لەچالاک بوون وەک ئێستا کەهەیەتی ئەوە بەئەگەرێکی زۆرەوە وشکەساڵی ڕوودەدات.