سەردێر

داوای لێپرسینەوە لە وەزیری سامانە سروشتییەكان دەكرێت

خەڵك-

لەسەر “نادیاری داهاتی نەوت” بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەكان دەكرێت بۆ پەڕلەمانی كوردستان.

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ فراكسیۆنەكەیان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی كۆمەڵ و شیوعی و سەربەخۆكان و چەند پەرلەمانتارێكی دیكە لەسەر دیارنەمانی داهاتی نەوت لە هەرێمی كوردستان یاداشتێكی فەرمیان دایە سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان.

ئاشكراشی كردووە، لە یاداشتەكەدا داوای بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەكان دەكەن بۆ لێپرسینەوە.