سەردێر

تاقیكردنەوەكانی خوێندكاران هەفتەیەك دوادەخرێن

خەڵك-
بەهۆی خۆپیشاندانەكانی خوێندكاران بۆ دەرماڵە و دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزییەوە، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڕیاریدا تاقیكردنەوەكان بۆ هەفتەیەك دوابخات.

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر داوای خوێندكاران و پاش گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بڕیاردرا بەدواخستنی تاقیكردنەوەكان لەو كۆلێژ و پەیمانگایانەی، كە تاقیكردنەوەیان هەیە.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، تاقیكردنەوەكان بۆ ماوەی یەك هەفتە دوادەخرێن و خوێندكاران لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو 2021/12/5 دەست بەتاقیكردنەوەكانیان دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ زانكۆكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەوامیان تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕاگرت.