سەردێر

عیراق و هەرێمی كوردستان، تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا ڕوو لە كەمبوونەوە دەكەن

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 776 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1377 كەسیش چاكبوونەتەوە، 13 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 6 كەسیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزار و 111 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 776 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە دهۆك و هەولێر و كەركوك و سلێمانی تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە دهۆك 146 و لە هەولێر 140 و لە كەركوك 93 لە سلێمانی 86 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1377 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە سەڵاحەدین و هەولێر ودهۆك و سلێمانی بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 13 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 6 حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.