سەردێر

پاسپۆرتی سلێمانی بۆ هاووڵاتیان: وەرن پاسپۆرتەكانتان وەربگرنەوە

هەشت هەزار پاسپۆرت تەواوكراون

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژە بە تەوابوونی نزیكەی هەشت هەزار پاسپۆرت دەكات لە بەشی پێدانەوەی پاسپۆرت و هاوڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی، داواش لە هاووڵاتیان دەكات كە ڕۆژانە دەتوانن لە كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ 7:00ی ئێوارە سەردان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان.

بەپێی ڕاگەیەنداروێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكەینەوە كە پێشتر مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتیان كردووە لە ساڵانی ڕابردوو (2017و 2018 و 2019 و 2020)وە، ئەو هاووڵاتیانەش كە لە سەرەتای ساڵی 2021ەوە پاسپۆرتیان تەواوبوەو و تائێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی، بە زووترین كات سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرس دەبن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانیدا هاتووە”لە ئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن ڕۆژانە لە كاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی تاوەكو كاتژمێر 7:00ی ئێوارە، سەردانی بەشی پێدانەوە بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان”.