سەردێر

بە ڤیدیۆ؛ لە سەرای سلێمانی بوو بە تەقە و شەڕە بەرد

خەڵك-
دوای كۆنتڕۆڵ كردنی سەرای سلێمانی لەلایەن خوێندكارانی خۆپیشاندەرەوە، هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسكڕێژ هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانیان دا و ئەوەش ئاڵۆزی زیاتری لێ‌ كەوتەوە.

پەیامنێری (خەڵك) لە سەرای سلێمانییەوە ڕایگەیاند، كە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خوێندكاران ڕوویدا و هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران دەكرێت.

لە ئێستادا شەڕە بەرد و تەقەیە لە سەرای سلێمانی و غاز ئەو ناوەی گرتووە و خۆپیشاندەرێكیش بریندار بووە.