سەردێر

ئەدڤۆكات هۆكاری وازهێنانی لە ڕاهێنانی هەڵبژاردەی عیراق ئاشكرا دەكات

خەڵك-
دیك ئەدڤۆكات ڕاهێنەری هۆڵەندی، هۆكاریی دەستلەكاركێشانەوەی لە كاریی ڕاهێنەريی هەڵبژاردەی نیشتمانی عیراق ئاشكرا دەكات.

ئەدڤۆكات، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی هۆڵەندا ڕایگەیاند”پێشبینییەكان لەگەڵ تواناكانی هەڵبژاردەی عیراقدا نەدەگونجان كە بە قۆناغێكی ڕاگوزەریدا تێدەپەڕێت و دەبێت تواناكانی زیاتر بكرێت بە هەندێك لە یاريزانە لاوەكان، ئەم پرۆسەیەش كاتی زۆری دەوێت، پێویستە ئەنجامەكانیش لەمەودایەكی كورتدا بهێنرێنەدی، لەڕاسیدا هەندێك ئەنجامی باشمان هەبوو، وەك یەكسانبوون لەگەڵ كۆریای باشوور و ئیمارات، بەڵام ڕووبەڕووی كێشەی تۆماركردنی گۆڵ بوینەوە”.

بە وتەی ئەو ڕاهینەرە هۆڵەندییە”لەڕووی تیۆرییەوە، دەكرێت گەڕی كۆتایی بە پلەی سێیەم تەواوبكرێت لە گروپی یەك و سەربكەوین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یەكلاكەرەوە لەگەڵ سێیەمی گروپی دوو، پاشان بچینە پاشكۆی جیهانی، لەپێناو دەستەبەركردنی كورسییەك لە مۆندیالی 2022، هیوادارم جێگرەوەكەم بتوانێت ئەم ئامانجە بهێنێتەدی”.

دیك ئەدڤۆكات ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عیراق، دوێنێ‌ سێ‌ شەممە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش كرد و یەكێتی تۆپی پێی عیراقیش ڕەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكە دەربڕی.