سەردێر

سلێمانی.. چەند بریندارێكی خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ گەیەنرانە نەخۆشخانە

خەڵك
ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانی خوێندكارانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، چەند بریندارێك لە خوێندكاران و هێزە ئەمنییەكان گەیەنرانە خەخۆشخانە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەهۆی گرژییەكانی ئەمڕۆ لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی ژمارەیەك بریندار لە هێزە ئەمنییەكان و خوێندكاران.

وتیشی، هەندێك لە بریندارەكان بەردیان بەركەوتووە و هەندێكی دیكەشیان بۆمبی فرمێسكڕێژیان بەركەوتووە و هەندێكی دیكەش بەهۆی هەڵمژینی گازەكەوە باری تەندروستییان تێكچووە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، هەندێك لە برینداران سوتاون، بەڵام زانیاری تەواو لەبەردەست نییە، چونكە حاڵەتەكان نوێن.

باسی لە ئەوەشكرد، پێنج تیمیان ناردووەتە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی و هەموو تیمەكانیشیان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێكی پێویست.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ بۆ جاری چوارەم خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو چەند داواكارییەكیان هەیە و سەرەی ترینیان وەك خۆیان ئاماژەی پێدەكەن گەڕاندنەوەی دەرماڵەكانیانە كە لە ساڵی 2014 ەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگرتووە.