سەردێر

خوێندكارانی زانكۆی پزیشكی هەولێر خۆپیشاندانیان دەستپێكرد

هێزە ئەمنییەكان ڕێگرییان لێدەكەن

خەڵك
خوێندكارانی زانكۆی پزیشكی هەولێر گردبوونەتەوە و داوای دەرماڵە دەكەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگرییان لێدەكرێت.

ئەمڕۆ خوێندكارانی زانكۆی پزیشكی هەولێر وەك پاڵپشتییەك لە خوێندكارانی سلێمانی و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان گردبوونەتەوە، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگرییان لێدەكەن و دەرگایان لەسەر داخستوون.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ لەشاری هەولێر و كۆیەش خۆپیشاندانی خوێندكاران ئەنجامدرا، بەڵام نزیكی 30 كەسیان لێ دەستگیركرا و درەنگانی شەو ئازادكران.

No description available.