سەردێر

مەترسی گەورە ڕوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

خەڵك-

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئێران بەتەواوەتی سەرچاوە ئاوییەكانی گرتووەتەوە.

مەهدی حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێران بەتەواوەتی سەرچاوە ئاوییەكانی لە عێراق گرتووەتەوە و ئاستی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق لە ئێرانەوە گەیشتووەتە سفر.

وتیشی”توركیا تەواوی زانیارییەكانی لەبارەی بەنداوەكانییەوە ڕادەستی حكومەتی فیدڕاڵی كردووە، بەشێوەیەك ئێران ئامادەنەبووە زیانەكان لەگەڵ عێراق بەش بكات و لەناو پارێزگاكانیشدا بە پلەی یەكەم پارێزگای واست زیانمەندە”.

ئاشكراشیكرد، ئێران و توركیا سەرجەم ڕێككەوتنامە و پەیماننامەكانیان پێشێلكردووە و پابەندی نەبوون پێیەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ساڵی ڕابردوو ووشكە ساڵی بوو، ئەمساڵیش تاكو ئێستا هیچ بارانێكی دڵَخۆشكەر لە هەرێم و عێراق نەباریوە، بەهۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن توركیا و ئێرانیشەوە مەترسی گەورە ڕوو لە عێراق دەكات.