سەردێر

بەوێنە؛ لە بەغدا خۆپیشاندانی پشتیوانی بۆ خوێندكارانی هەرێم دەستی پێكرد

خەڵك-
لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا خۆپیشاندان و گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی لە خۆپیشاندانی خوێندكارانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و ڕایدەگەیەنن، “تەحریر لەگەڵ ناڕەزایی خوێندكارانی سلێمانییە”.

ژمارەیەك لە خوێندكاران و گەنجانی بەغدای پایتەختی عێراق، ئەمشەو لەبەردەم گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەوە و چەندین دروشمیان هەڵگرتبوو بۆ پشتیوانی خۆپیشاندانی خوێندكارانی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بڕیارە سبەینێ‌ خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا بۆ پاڵپشتی خوێندكارانی هەرێم ئەنجام بدرێت، كە 3 ڕۆژە لە سلێمانی و بەشێك لە شارەكان دەستی پێكردووە و خوێندكاران داوای گێڕانەوەی مافی دەرماڵە دەكەن.

No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.