سەردێر

بۆیەكەمجار پاریس سان جێرمان یاریی بە ڕامۆس دەكات

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری نوێی یانەكە

خەڵك-
سێرخیۆ ڕامۆس بەرگریكاریی دەركەوتووی ئیسپانی، بۆ یەكەمجار دەخرێتە لیستی تیپی پاریس سان جێرمان كە سبەنینێ‌ چوار شەممە لە گەڕی پێنجی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر بە مانشستەر سیتی یاریی دەكات.


لیستەكەی سان جێرمان كە 23 یاریزان لەخۆدەگرێت، لەم یاریزانان پێكدێن: كیلۆر ناڤاس، برنیل كیمپیمپی، سێرخۆ ڕامۆس، ماركینیۆس، ماركۆ فیراتی، كیلیان مپاپێ‌، لیناردۆ باریدیس، ماورۆ ئیكاردی، نیمار جۆنیۆر، ئەنخێل دی ماریا، دانێڵ پێرێرا، كلین داگبا، جۆرجینۆ فیناڵدۆم، ئەندێرا هێرێرا، عەبدو دیالۆ، تیلۆ كیریر، نونو میدیز، ئیدریسا گابی، دینا ئیپیمبێ‌، لیۆنێل مێسی، دێنیس فرانكی، جیانلویجی دۆناڕۆما.

مانشستەر سینی بە نۆ خاڵ لە سەرو ڕیزبەندی گروپەكەوەیە و سان جێرمانیش بە هەشت خاڵ لە پلەی دووەمدایە و دواتر بروجی بەلجیكی بە چوار خاڵ و پاشان لایبزیگی ئەڵمانى بە تەنیا خاڵێك.

لەلایەكی ترەوە، بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی، زێنەدین زێدان ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕازیی بووە ببێتە ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان كە لەئێستادا بە یانەیەكی پڕ لە ئەستێرە لە ئەوروپا و جیهاندا دادەنرێت و لەلایەن ناسر خڵێفی قەتەرییەوە خاوەنداریی دەكرێت.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرتنەدەستی سەركردایەتی سان جێرمان لەكاتێكدایە كە دەنگۆی ڕۆیشتنی ماوریسیۆ بۆكیتینۆ ڕاهێنەری ئێستای یانە پاریسییەكە هەیە بۆ مانشستەر یونایتد.