سەردێر

“گۆڕانكاری بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردندا دێت”

خەڵك-
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت، ئاماژە بە گۆڕانكاریی لە زیاتر لە (25) كورسی پەرلەمان دەكات لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختە كە پێشتر لەلایەن كۆمسیۆنەوە ڕاگەیەندرا.

حامید موسەوی، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بڕیاری دەستەی دادوەریی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو وێستگانەی كاتی فەرمی داخستنی وێستگەكانیان تێپەڕاندووە و ژمارەیان لەنێوان 6 هەزار بۆ 10 هەزار وێستگە دەبێت، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانكاریی لەزیاتر لە 25 كورسی پەرلەماندا دروستدەكات”.

بە وتەی موسەوی”بڕیارەكانی دەستەی دادوەریی، بوونی ساختەكاریی و دەستكاریكردن لە ئەنجامی هەڵبژارندا ئاشكرا دەكەن و دەیسەلمێنن، بە هەمان شێوە پێشبینی بڕیاری نوێ‌ دەكەین كە لەلایەن دەستەی داوەرییەوە دەردەچێت سەبارەت بەو تانەكان كە یەكلایی نەكراونەتەوە و كاریگەرییان لەسەر كورسییەكانی هێزە سیاسییەكان دەبێت و هۆكارێك دەبن بۆ زیادبوونی كورسی هەندێك و كەمبوونەوەی كورسی هەندێك لایەنی تر”.