سەردێر

شەقامێكی سەرەكی سلێمانی داخرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانەوە هەردوو ئاڕاستەی شەقامی سەرەكی سلێمانی- ڕاپەڕین داخرا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران ئاماژەی بەوەكردووە، “لەئێستادا بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانەوە ڕێگەی (سلێمانی – ڕاپەرین ، ڕاپەرین –سلێمانی) بەربەستكراوە.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لەشۆفێران دەكەین ڕێگەی بەدیل بۆ هاتن‌ و ڕۆشتن قولەرەیسی بەكاربهێنن.