سەردێر

خۆپیشاندان لە شارەكانی هەرێم بەردەوامە

خەڵك

خۆپیشاندان لە شارەكانی سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، رانیە، كەلار، سۆران، دوكان و كۆیە و شارەزوور دەستیپێكردووە و لە زۆرینەی ناوچەكان تا ئێستا بەردەوامە.

خۆپێشاندەران لە شاری سلێمانیەوە لە دەروازەی شارەوە چوونە نێو شار و لە جادەی سالم لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا پێكداهەڵپژان و هێرشیانكردەسەر بارەگای یەكێتی، لەوێ ژمارەیەك لە پۆلیس و خوێندكار برینداربوون.

لەلایەكی دیكەوە  رێگا سەرەكییەكانی نێوان سلێمانی و راپەڕین و گەرمیان و هەولێر و كەركوك بە داخراوی ماونەتەوە.

لە هەولێریش خۆپیشاندەران هەوڵ دەدەن رێگای كەركوك هەولێر دابخەن.