سەردێر

فراكسیۆنی یەكێتیی بۆ هێزە ئەمنییەكان: توندوتیژی بەكارمەهێنن

خەڵك

فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات توندوتیژی دژی خوێندكاران و خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن.

كەمێك پێش ئێستا، فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا داوای لە هێزە ئەمنییەكان كرد توندوتیژی دژی خوێندكاران و خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن، چونكە هەموو خوێندكاران رۆڵە و كچ و كوڕانی ئەوانن و داوای مافەكانی خۆیان دەكەن.

فراكسیۆنی یەكێتی داواشی لە خوێندكاران كرد بە ئارامی خۆپیشاندان بكەن تا رووداوی نەخوازراو روو نەدات.

ئەمڕۆ لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و رانیە و سۆران و كەلار و كۆیە و دەربەندیخان و دووكان خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ داواكردنی دەرماڵە بەردەوامە.