سەردێر

هاتوچۆی سلێمانی: ڕوو لەم شەقامانە مەكەن، بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت

خەڵك
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستكردنی چەند شەقامێكی شارەكە ئاگاداردەكاتەوە بەهۆی گردبوونەوەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانەوە و داوا دەكات شۆفێران ڕو لەو شەقامانە نەكەن بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان‌و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، بەهۆی گردبونەوەی خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان، دووسایدی شەقامی گەڕەكی مەجیدبەگ بەرەو زانكۆی سلێمانی بەربەستكراوە، بەهەمانشێوە شەقامی ئیسكان بەرەو كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی بەربەستكراوە.

بەرێوەبەرایەتییەكە ئاماژە بە ئەوەش دەكات، هاوكات شەقامی سەرەكی قلیاسان لەهۆڵی مۆنالیزاوە بۆ باخی بەختیاری بەربەست كراوە، داوا لە شۆفێران دەكەین بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، ڕوو لەو شەقامانە نەكەن، بۆ ئەوەی لۆد‌و قەرەباڵغی زیاتر دروست نەبێت.