سەردێر

ڕێگای سلێمانی_كەركوك بەتەواوی داخرا

خەڵك
خوێندكارانی خۆپیشاندەری زانكۆو پەیمانگاكان رێگای سەرەكی سلێمانی_كەركوك یان بە تەواوی داخست.

خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئەمڕۆش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشتر خۆپیشاندانەكان بەڕێوەدەچن.

خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی تەواوی دەرگا سەرەكییەكانی زانكۆكەیان بەڕووی مامۆستایان و فەرمانبەراندا داخستووە.

داواكاری سەرەكی ئەو خوێندكارانە دەرماڵەیە، چونكە لەدوای دروستبوونی قەیرانی داراییەوە دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕدراوە.

ڕۆژی یەكەمی خۆپیشاندانەكان سەرجەم شەقامە سەرەكییەكان لەلایەن خوێندكارانی تەواوی زانكۆ و پەیمانگاكانەوە داخران و دواتر خۆڕسكانە شەقامەكانیان كردەوە و هیچ گرژییەك دروستنەبوو.

لەڕۆژی دووەمدا، بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە دوو خوێندكار سەریان شكا و هاوكات ژمارەیەكی دیكە لەخوێندكاران بەهۆی گازی فرمێسكڕێژەوە باری تەندروستییان تێكچوو، لەلایەكی دیكەوە ژمارەیەك پۆلیس برینداربوون.

ئەمە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی تا بەرەبەیان بەردەوامبوو، كە تێیدا داوای ئاو و غاز و دەرماڵەیان دەكرد.

No description available.

No description available.