سەردێر

خوێندكاران: ڕێگە نادەین هیچ كەس و لایەنێك خۆی بكات بە خاوەنی خۆپیشاندانەكان

خەڵك
خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەڵێن، هیچ حیزب و ڕێكخراو و كەس و لایەنێك خۆی بكات بە خاوەنی خۆپیشاندانەكان دەشڵێن داوای گەڕاندنەوەی شكۆی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكەین.

خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و دەڵێن، “خۆپیشاندانمان نە ڕێكخەری هەیە و نە نوێنەر هەموومان ڕێكخەرین و هەموومان نوێنەر، بۆیە قبوڵمان نییە هیچ حیزب و ڕێكخراوێك و كەسایەتییەك خۆی بكاتە پاڵەوانی مەیدان”.

ئەو خوێندكارانە لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەیاندا دەڵێن، ” خۆپیشاندانمان بۆ دەرماڵە نییەو ئەوە دوایین شتە كە داوای بكەین، بەڵكو بۆ گەراندنەوەی شكۆیە بۆ زانكۆ و خوێندكاران، وامان لێهاتووە شەرم بكەین بڵێین لە زانكۆ دەخوێنین، چونكە زانكۆ نەیتوانیوە لەم چەند ساڵەی دواییدا هیچ ڕۆڵێكی هەبێت و خوێندكاریش نەیتوانیوە هیچ بكات”.
بەیاننامەی خوێندكاران..

No description available.

No description available.