سەردێر

بە تانكەر ئاو بۆ بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی دابینكرا

خەڵك-

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند كە بۆرییەكی ئاوی دوكان- سلێمانی شكاوە و بەهۆیەوە بەشێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی بێ ئاو بوون و زانكۆی سلێمانیشی گرتەوە.

بە گوێرەی هەواڵ، هەرچەندە دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە بەھۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانەوە ئاو لە بەشەناوخۆییەكان گیراوەتەوە، بەڵام ئەمە دوورە لە راستی و كێشەكە پەیوەستە بە شكانی بۆری ئاوی سەرەكی دوكان- سلێمانی.

بەپێی دوایین زانیارییش، ئەمشەو زانكۆی سلێمانی بە تانكەر ئاوی بۆ بەشەناوخۆییەكانی كوڕان و كچان دابینكرد، تا گرفتی شكانی بۆرییەكە چارەسەر دەكرێت.