سەردێر

وەزارەتی دارایی؛ سەبارەت بە دەرماڵەی خوێندكاران ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك –
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوەخەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە، دەشڵێت،”هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەساڵی ٢٠٢١ نەھاتووە بۆیان تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران”.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە پێش ٢٠١٤ دوای پەسەندكردنی بودجە لە پەڕلەمانەوە تخصیصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوە و هەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە خەرجكراوە و بە هیچ جۆرێك نەهاتۆتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و پەیوەندی بە داراییەوە نییە.

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك
لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە سەبارەت بە “دەرماڵەی خوێندكاران”
یەكەم: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوەخەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.
دووەم: پێش ٢٠١٤ دوای پەسەندكردنی بودجە لە پەرلەمانەوە تخصیصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوە و هەر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە خەرجكراوەو بە هیچ جۆرێك نەهاتۆتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و پەیوەندی بە داراییەوە نییە.
سێهەم: هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە ساڵی ٢٠٢١ نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران .