سەردێر

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-
بەپێی زانیارییە كۆكراوەكان، ئەمڕۆ دوو شەممە كۆی گشتی ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، 257.5 ملیۆن كەسی تێپەڕاند، ژمارەی ئەو ژەمە ڤاكسینانەش كە دابەشكراون گەیشتۆنەتە 7.4 ملیار ژەم.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی كە لەلایەن ماڵپەڕی زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریكاییەوە بڵاوكرايەوە، تا كاتژمێر 05:30 بە كاتی گرێنچ، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان گەیشتە 257 ملیۆن و 547 هەزار كەس.

ژمارەی حاڵەتەكانی گیان لەدەستدانیش بۆ پێنج ملیۆن و 150 هەزار حاڵەت بەرزبۆوە.

زانیارییە كۆكراوەكانی تایبەت بە ژمارەی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆناش كە لە جیهاندا دابەشكراون، 7 ئاماژە بە ملیارێك و 392 ملیۆن ژەمییان تێپەڕاند.