سەردێر

شەیتانە سورەكان بەشوێن جێگرەوەی سۆڵشایەردا دەگەڕێن

خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، ئیدارەی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی، ئەركی دانوستان دەداتە ئەلێسر فیرگسۆن ڕاهێنەری مێژوویی “شەیتانە سورەكان” بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی ئۆڵی گۆنار سوڵشایەر ڕاهێنەری پێشووی یانەكە.

لە بەیاننامەیەكی یانەی مانشستەر یونایتددا هاتووە”یانەكە تا كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ ڕاهێنەرێكی كاتیدا بۆند واژۆدەكات”.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكان”فیرگسۆن پێی باشە ماوریسیۆ بۆچیتینۆی ئەرجەنتینی ڕاهێنەری ئێستای یانەی پاریس سان جێرمان بهێنێتە (ئۆڵد ترافۆرد)”.

تۆڕی بەریتانی بڵاویكردەوە، سەرچاوەكانی نزیك لە بۆكیتینۆ باس لەوەكەن كە بەجۆشە بۆ قۆستنەوەی هەلی ڕاهێنانی “شەیتانە سورەكان”.