سەردێر

تەندروستی عیراق ئاماری توشبوون و مردن بەكۆرۆنا زیاديكردووە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 829 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1281 كەسیش چاكبوونەتەوە و 21 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 15 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 215 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 829 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 101 و هەولێر 223 حاڵەت و دهۆك 156 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1281 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 136 و هەولێر 200 و دهۆك 222 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 21 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 5 و هەولێر 5 دهۆك 5 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 23686 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎