سەردێر

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم گەشتیارانى عیراق

خەڵك-
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق، هەموو گەشتیارە عیراقییەكان و كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی لە وڵاتدا ئاگادار دەكات كە لەمڕۆ دوو شەممەوە پشت بە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی خۆكوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەكرێت لەگەڵ پشكنینی(PCR) بەر لە 72 كاتژمێر لە سەفەركردن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لەمڕۆ دوو شەممە ڕێكەوتی 22ی تشرینی دووەمی 2021، پشت بە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی خۆكوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەكرێت لەگەڵ پشكنینی(PCR) بەر لە 72 كاتژمێر لە سەفەركردن، ئەبەش پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنییەوە ڕونكردنەوەی لەبارەوە دراوە كە هاوشانە لەگەڵ پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی خۆكوتان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پشت بە بەڵگەنامەی خۆكوتان دژ بە كۆرۆنا دەبەسترێت لە هەموو وڵاتانی تر لەكاتی سەفەركردن لە فڕۆكەخانەكانی عیراقەوە”.