سەردێر

سەرۆكی بێلاڕووس لەبارەی ناردنی 2 هەزار كۆچبەری كوردەوە بۆ ئەڵمانیا روونكردنەوەی دا

خەڵك

سەرۆكی بێلاڕوس ئالیكساندەر لوكاشینكۆ رایگەیاند، وڵاتەكەی چاوەڕێی وەڵامی یەكێتی ئەوروپایە لەسەر وەرگرتنی 2000 كۆچبەر لەسەر سنووری بێلاڕووس دەكات.

لوكاشینكۆ رایگەیاند بێلاڕووس داوا لە ئەڵمانیا دەكات كۆچبەرەكان وەربگرێت و یەكێتی ئەوروپا قسە لەگەڵ مینسكدا ناكات لەسەر ئەو بابەتە.

لوكاشینكۆ دەڵێت: نەمانویستووە گرژییەكان زیاد ببێت، دەمانەوێت پۆڵەنداییەكان تێبگەن، سەرجەم پۆڵەنداییەكان و پیشانیان بدەین ئێمە دڕندە نین و ڕووبەڕووبوونەوەمان ناوێت. چونكە لەوە تێدەگەین ئەگەر زۆر بڕۆین ئەوا ناتوانین خۆمان لە جەنگ بەدووربگرین.”

دەشڵێت ” ئەوە كارەسات دەبێت، بەباشی لەوە تێدەگەین. هیچ زیادبوونێكمان لە گرژییەكان ناوێت.”

یەكێتی ئەوروپا بێلاڕووسی تۆمەتباركردووە بەوەی هەزاران كەسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هێناوە و ڕەوانەی سنووری نێوان وڵاتەكە و یەكێتی ئەوروپای كردوون تاوەكو بەشێوەیەكی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ یەكێتیەكە، ئەوەش وەكو وەڵامێكی بۆ سزاكانی یەكێتیەكە بەسەر بێلاڕووسدا. مینسكیش ڕەتی دەكاتەوە بە مەبەست قەیرانەكەی دروست كردبێت.
سەرچاوە/VOA