سەردێر

چارەسەرەكانی كێشەی گرانی بەنزین و سووتەمەنی ئاشكراكران

خەڵك-ئارام سەردار

نافیز ناوپردانی، سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتیەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەدانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا لەڕاپۆرتێكدا هۆكار و ڕێگا چارەی كێشەی گرانی نرخی بەنزین و غاز و دابەشكردنی نەوتمان پێشكەشكرد.

دەشڵێت”لەكاتی سەردانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی سووتەمەنی هەولێر بۆیان دەركەوتووە، بەشێك لەهۆكاری گرانی نرخی سووتەمەنی بەهۆی نەهاتنی بەنزین و سووتەمەنی لە دەرەوەی كوردستان و هەروەها حكومەتی هەرێم نەوتی خاو تەنها بە پاڵاوگەی كار دەدات، بۆیە بۆ ڕێگری لە قۆرخكاری بازاڕی سووتەمەنی كۆمەڵێك چارەسەری گفتووگۆیان لەسەركرا و دەبێت بەنووسراو ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت”.

ڕوونیشیكردەوە، دابەشكردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە و بۆ هەر بەرمیلێك نەوت ٥٥ هەزاردینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت.