سەردێر

ئەمڕۆ لە دوو پارێزگای هەرێم باران دەبارێت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بارین بارین لە هەندێك كات و شوێنی جیاجیادا دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.